ئەمریكا سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی سزادەدات

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئاشكرایكرد، فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە عێراق، خستووەتە لیستی سزاکانی ئەمریكا-وە.

لە راگەیاندراوێكدا كە ئەمڕۆ هەینی 8ی كانونی دووەم بڵاویكردەوە، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، هۆكاری سزادانی فەیاز دەگەڕێنێتەوە بۆ چەند دۆسیە و بابەتێك و تۆمەتباری دەكات بە پێشێلكاریی بەرانبەر بە مافەكانی مرۆڤ، بە تایبەت لە خۆپێشاندانەکانی كۆتایی ساڵی 2019 و سەرەتای ساڵی ڕابردووی عێراق و بە “ئەندامێکی شانەی چەوساندنەوەی خۆپێشاندانەکان” ناوزەدی دەكات.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا دەڵێت، “لە سەروبەندی ئەو خۆپێشاندانانەی کە لە ساڵی 2019دا دەستیانپێکرد، لایەنە نزیکەکانی ئێران لەناو حەشدی شەعبی هێرشیان کردە سەر خۆپێشاندەران.”

ڕاشیگەیاندووە، “فالح فەیاز كە ئەو كات سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بوو، بەشێک بووە لە شانەی قەیران کە سەرکردەکانی حەشدی شەعبی بە هاوکاریی فەیلەقی قودس لە سوپای پاسدارانی ئێران پێكیانهێنابوو بۆ سەركوتكردنی خۆپێشاندەرانی عێراق و كوشتنی چالاكوانان و ئەوانەی داوای ئازادی و دادپەروەرییان دەكرد و دژی گەندەڵی و برسێتی و بێكاری دەوەستانەوە.”

فالح فەیاز لە كابینەكەی عادل عەبدلمەهدی سەرۆكوەزیرانی پێشووی عێراق-دا، سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بوو، بەڵام دوای هەڵوەشاندنەوەی كابینەكە و دەستبەكاربوونی مستەفا كازمی وەك سەرۆكوەزیرانی عێراق، كازمی چەند گۆڕانكارییەكی لە پۆستەكاندا كرد و ناوبراوی كرد بە سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی.

بابەتی پێشتر

زانیاریی سەبارەت بە تەقینەوەكەی ئێوارەی ئەمڕۆی شارەزوور

بابەتی دواتر

گڵكۆی ماملێ شێوێندراوە و خانەوادەكەی ناڕەزایی دەردەبڕن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەركردەیەكی حەشدی شەعبی كوژرا

سەركردەیەكی حەشدی شەعبی لە پارێزگای بابل كوژرا و سێ چەكداری دیكەش برینداربوون. دەستەی حەشدی شەعبی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی…
Total
0
Share