ژمارەیەک خاوەن مۆلیدەی ئەهلی لە بەغداد دەستگیرکران

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد دەستگیرکردنی ژمارەیەک خاوەن مۆلیدەی ئەهلیی سەرپێچیکاری لە کەرخ راگەیاند.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەگەڵ بەرزبوونەوەی زیاتری پلەکانی گەرمی، بۆ کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر شانی هاوڵاتییان، ئەو لیژنانەی کە لە سەرکردایەتیی ئۆپەراسیۆنەکان و بە هاوکاریی ئەنجومەنی پارێزگای بەغداد پێکهێنراون، لە سەرپەرشتیکردنی کاری مۆلیدە ئەهلییەکان بەردەوامن.

بەپێی راگەیەندراوەکە، یەکەکانی فیرقەی پۆلیسی فیدراڵیی دوو، بە هاوبەشی لەگەڵ مەفرەزەیەک لە خزمەتگوزاریی ئاسایشی نیشتمانی/بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئابوری، توانییان لە کەرخ، ژمارەیەک خاوەن مۆلیدەی ئەهلی دەستگیر بکەن کە پێشێلکارییان لە نرخی رەسمییدا کردووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەبارەی چارەنووسی هاوڵاتییەکی هەولێر لە ئۆکرانیا: بەوردی لەگەڕانداین

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەدوای ئەو هەواڵەی ڕاگەیاندنەکانی ئۆکرانیا بڵاویانکردەوە، کە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەکی هەرێمی کوردستانیان لەناوچەیەکی مەترسیداری ئۆکرانیا دۆزیوەتەوە…
Total
0
Share