ئازادکردنى شێروان شێروانى دواخرا

بەهۆى تەواونەبوونى رێکارەکان و نەگەڕانەوەى پەنجەمۆرەکەیەوە لە بەڵگە و تاوان ئازادکردنى شێروان شێروانى دواخرا.

بڕیاربوو ئەمڕۆ شێروان شێروانى، چالاکوانى بادینان پاش بەسەربردنى نزیکەى پێنج ساڵ مانەوە لە زیندان، بەهۆى تەواوبوونى ماوەى سزاکەیەوە ئازادبکرێت.

پەیامنێرمان لە هەولێر پێیڕاگەیاندین، بڕیاربوو ئەمڕۆ دۆسیەکە لە دادگاى کەسنەزان بێت و بڕیارى کۆتایى لەسەر بدرێت، بەڵام بەدواداچوونى کردووە و دەرکەوتووە تائێستا دۆسیەکە نەگەیشتووەتە دادگا.

وتیشى، “لە چاکسازى گەورانەوە کە شێروان شێروانى لێ دەستبەسەرە، پەنجەمۆرى وەرگیراوە و رەوانەى فەرمانگەى بەڵگە و تاوان کراوە، بەڵام ئەو فەرمانگەیە وەڵامەکەى بۆ دادگا نەناردووەتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی سزاکانی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی بەرپرسێکی تورکیا نەیتوانی راستەوخۆ بێتە ئەو شارە

ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئایندەی تورکیا، بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی دێڵفی دەچێتە شاری سلێمانی، بەڵام بەهۆی سزاکانی…
Total
0
Share