محەمەد حاجی مەحمود: نابێت رەشنووسەكەی بەغداد قبووڵبكرێت

سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، هۆشداری لەبارەی رادەستكردنی نەوتی هەرێم بە بەغداد دەدات و دەشڵێت، “‏رادەستكردنی نەوت واتە رادەستكردنی هەموو سەروەرییەكان”.

محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، پرسی نەوت یەكێكە لە پایە بنچینەییەكانی دروستكردنی دەوڵەتی سەربەخۆ، تەسلیمكردنی تەواوی ئەو مەلەفە، بەرپرسیارێتیی مێژووییە بەرامبەر نەوەی ئێستا و داهاتوو.

دەشڵێت، “‏رادەستكردنی نەوت واتە رادەستكردنی هەموو سەروەرییەكان و نابێت رەشنووسەكەی بەغداد بۆ ئەو پرسە قبووڵبكرێت و ‏داواكارین لایەنە پەیوەندیدارەكان خۆیان تووشی هەڵەی مێژوویی نەكەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر دەستگیركردنی ژمارەیەك داواكراو رادەگەیەنێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر دەستگیركردنی ژمارەیەك داواكراو رادەگەیەنێت. هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاژانسی هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی…
زیاتر ببینە

وتەبێژی حكومەتی هەرێم: دەمانەوێت بڕیارێكی كۆتایی بدرێت و فەرمانبەرانی هەرێم نەخرێنەوە ناڕەحەتی و سەختی

وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، بڕیاربوو هەفتەی رابردوو 700 ملیار دینارەكەی بەغداد بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بنێردرێت و…
Total
0
Share