کەشناسیی هەرێمی کوردستان: مەودای بینین کەمدەبێتەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، مەودای بینین کەمدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، ئەو تەمومژەی ئێستا کە سەنتەری پارێزگای هەولێری گرتووەتەوە تاوەکو سبەینێ بەیانی کاتژمێر 10 بەردەوامدەبێت.

دەشڵێت، ئەمشەو کاریگەریی تەمومژ زیاددەبێت و بەگشتی مەودای بینین بۆ 1کیلۆمەتر کەمدەبێتەوە، لە هەندێک شوێن بۆ کەمتر لە 100 مەتر کەمدەبێتەوە.

ئاماژە بەوەشدەکات، ئێستا مەودای بینین لە سەنتەری پارێزگای هەولێر 100 مەترە، سەنتەری پارێزگای دهۆک 7 کیلۆمەترە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی: تا لە ناوچەکەدا جەنگ بەردەوامبێت بە نیازی هەرزانبوونی نرخی بەنزین مەبن

وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی ئاشکرایدەکات، تاوەکو جەنگ لە ناوچەکە بەردەوامبێت، قەیرانی بەنزینیش بەردەوامدەبێت. بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە…
Total
0
Share