وەزیری كارەبا: 50%ـی هاوڵاتییانی کوردستان لە پڕۆژەی رووناکی سوودمەندن

وەزیری كارەبای هەرێم رایگەیاند، چوار ملیۆن هاوڵاتی كە %50ـی هاوڵاتییانی كوردستانن، لە پڕۆژەی رووناكی سوودمەندن و %80ـیان، پارەیەكی كەمتر لە جاران دەدەن.

کەمال محەمەد، وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەڵەبجە یەكەمین پارێزگای هەرێمی كوردستانە لەسەر ئاستی هەموو عێراق، بووە خاوەنی كارەبایەكی 24 كاتژمێری.

وتیشی، لە سێكتەرەكانی بەرهەمهێنان، گواستنەوە و دابەشكردنی كارەبادا، سەدان پڕۆژە جێبەجێکراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، چوار ملیۆن هاوڵاتی لە ڕێی پڕۆژەی رووناكییەوە، %80ـیان پارەیەكی كەمتر دەدەن لە ژینگەیەكی پاكتر و سەلامەتتر، دوای ئەوەی سێ هەزار و 22 مۆلیدە كوژێنرانەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان و دەربەندیخان بەرهەمهێنانی کارەبا زیاددەکات

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند، بەهۆی ئەو رێژە بەرزەی بارانبارین کە هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە توانای بەرهەمهێنانی کارەبا بەرزدەبێتەوە.…
زیاتر ببینە

پارێزگاری سلێمانی: ئەمڕۆ 27 هەزار و 115 خوێندکاری نوێ لە ژوانی پۆل و ناوەندەکانی خوێندندا بوون

پارێزگاری سلێمانی راگەیەندراوێکی لەبارەی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنەوە بڵاوکردەوە و دەڵێت، “دەخوازین ئەمڕۆ، سەرەتایەکی نوێ بێت بۆ پەرەپێدانی…
Total
0
Share