وێستگەی ئەتۆمیی (دیمۆنا)ـی ئیسرائیل داخرا

میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، وێستگەی ئەتۆمیی دیمۆنا داخرا، بەبێ هیچ روونکردنەوەیەکی رەسمی لەلایەن حکومەتەوە.

میدیاکانی ئیسرائیل باسلەوەدەکەن، ئەو وێستگە ئەتۆمییە، لە رۆژی 18ـی حوزەیرانەوە داخراوە و تاوەکو ئێستا، هیچ روونکردنەوەیەکی رەسمی سەبارەت بە هۆکار یان ماوەی چاوەڕوانکراوی داخستنی وێستگەکە، نەخراوەتەڕوو.

پێشتر ئێران چەندجارێک هەڕەشەی هێرشکردنە سەر ئەو وێستگەیەی کردبوو، ئەمەش دوای هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی.

وێستگەی ئەتۆمیی دیمۆنا دەکەوێتە بیابانی نەگێڤ لە نزیک شاری دیمۆنا لە باشووری ئیسرائیل، وێستگەکە بە هاوکاریی فەرەنسا دروستکراوە و لە کۆتاییەکانی 1950ـکان سەرەتای شەستەکاندا، دەستبەکاربووە؛ بە وتەی میدیا عەرەبییەکان، وێستگەی دیمۆنا بە پلەی یەکەم بۆ بەرهەمهێنانی (پلۆتۆنیۆم) کە پێکهاتەیەکی سەرەکییە لە چەکی ئەتۆمیدا، بەکاردەهێندرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاپۆرتێکی FBI بڕی ئەو نیتراتی ئەمۆنیۆمە ئاشکرا دەکات کە لە تەقینەوەکەی بەیروتدا تەقیەوە

حسان دیاب، سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری لوبنان ئەمڕۆ سێشەممە 29ی کانونی یەکەم، ئاشکرای کرد کە ڕاپۆرتێکی نوسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی…
Total
0
Share