چوار یاریزانی بەرشلۆنە بە سێ ڕۆژ بۆ دەرەوە

وادەی گواستنەوەکانی هاوینەی 2022 لە ماوەی (72) کاتژمێری داهاتوودا کۆتایی دێت، یانەی بەرشلۆنە کار بۆ فرۆشتنی چوار لە یاریزانە نەخوازراوەکانی دەکات.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی “تریبونا”، تاوەکو ئەم ساتە ماتیۆ ئالیمانیی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بەرشلۆنە کار لەسەر ئەوە دەکات چوار یاریزانی پێکهاتەی چاڤی بفرۆشیت، کە پێکهاتوون لە مێمفیس دیپای، پیێر ئایمیریک ئۆبامیانگ، مارتین برەیزوایت، سێرجینیۆ دێست.

یانە کەتەلۆنییەکە مۆڵەتی هەیە لە ماوەی سێ ڕۆژدا بە گرێبەستی هەمیشەیی، یاخود خواستن چوار یاریزانە نەخوازراوەکەی چاڤی بفرۆشێت.

دیپای دانوستاندنی لەگەڵ یوڤانتۆس ڕاگرتووە، ئۆبامیانگ لەگەڵ چێڵسی بە ڕێککەوتن نەگەیشتووە، برەیزوایت داوای قەرەبوو دەکات و سێرجینیۆ دێست لەگەڵ مانچستەر یونایتد لەسەر هێڵە.

بابەتی پێشتر

قەدەغەی هاتوچۆی گشتی لە تەواوی پارێزگاكانی عێراق ڕاگەیەندرا

بابەتی دواتر

بەغداد.. دوو خۆپیشاندەر كوژران و 35ی دیكە برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share