قوباد تاڵەبانی و عەمار حەکیم كۆبوونە‌وە‌

جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان و سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی كۆبوونە‌وە‌ و جەختیانكرده‌وه‌ کە پێویستە هه‌مووان ڕۆڵى خۆیان ببینن لە خێراترکردنی هەنگاوەکانی دە‌ستپێكردنی گفتوگۆی پێکهێنانی حکومەتى نوێ.

به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكى نووسینگه‌كه‌ى، ئێوارەى ئەمڕۆ یەکشەممە لە‌ بەغداد، قوباد تاڵەبانی جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی كۆبووە‌وە‌.

لەو کۆبوونەوەیەدا گفتوگۆکرا لەبارەى دوایین گۆڕانکارییەکانی سەر گۆڕەپانی سیاسی و ئەمنیی عێراق و هەردوولا جە‌ختیان لە‌ پە‌رە‌پێدانی پە‌یوە‌ندییە‌كان كردە‌وە‌ لە‌پێناو پاراستن و بەدیهێنانی بە‌رژە‌وە‌ندیی گشتی.

هه‌ر به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، لە كۆبوونەوەكەدا “جەختکرایەوە کە پێویستە ھە‌مووان ڕۆڵى خۆیان ببینن لە خێراترکردنی هەنگاوەکانی دە‌ستپێكردنی گفتوگۆی پێکهێنانی حکومەتى نوێ بەجۆرێک کە لەبەرژەوەندیی عێراق و داخوازییەکانی گەلەکەیدا بێت.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان:سەرەتای ساڵی ئایندە کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لەنێوان کەلار – دەربەندیخان دەکەونەکار

وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان ئاشکرایدەکات، دەستکراوە بە دانانی کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لەنێوان کەلار و دەربەندیخان، بڕیاریشە سەرەتای ساڵی…
زیاتر ببینە

لە شەش مانگی ئەمساڵدا نزیکەی هەزار تۆمەتباری ماددە هۆشبەرەکان لە هەرێم دەستگیرکراون

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانی هەرێمی کوردستان ئاماری شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵی ماددە هۆشبەرەکانی بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە 999…
Total
0
Share