پۆلیسی گەرمیان: لە شەڕێکدا کەسێک بە فیشەک کوژرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت، درەنگانی شەوی رابردوو شەڕ لەنێوان چەند گەنجێکدا دروستبووە و لە ئەنجامدا گەنجێک بە فیشەک کوژرا.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، “درەنگانێکی شەوی رابردوو، لە گوندی سپیسەر سەر بە ناحیەی خان، شەڕ لە نێوان چەند گەنجێکدا دروستبوو و یەکێکیان تەقەیکردووە، لە ئەنجامدا کەسێک بەناوی (شوان سەرتیب لەتیف) لەدایکبووی 1993 گیانیلەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لەئێستدا تۆمەتبار دەستگیرکراوە و تەرمی ناوبراو رادەستی کەسوکاری کراوەتەوە، پۆلیسی ناحیەی خان چوونەتە شوێنی رووداوەکە و لەسەر هۆکار و چۆنیەتیی رووداوەکە، دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی: بۆ کاتژمێرێک هاتنەناوەوەی بارهەڵگرەکان لە رێگەی بازگەکانەوە قەدەغەکرا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، بەبۆنەی دەستپێکی وەرزی نوێی خوێندنەوە، ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی پلانی بەڕێوەبەرایەتییەکەی بۆ رۆژی کردنەوەی…
Total
0
Share