ترەمپ لە پەرلەمانی ئیسرائیل: ئیسرائیل ئەوەی توانی ئەنجامیدا و براوەبوو

دۆناڵد ترەمپ رایدەگەیەنێت، پێویستە سەرکردەکانی ئیسرائیل دەستبەجێ دۆخەکە لە جەنگەوە بگۆڕن بۆ ئاشتی، ئیسرائیل ئەوەی لە توانیدا هەبوو ئەنجامیدا و جەنگەکەی بردەوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە وتارێکدا کە لە پەرلەمانی ئیسرائیل پێشکەشیکرد، وتی، “پێویستە قۆناغی یەکەمی پلانی ئاشتی ئازادکردنی بارمتەکان بێت لەلایەن هەردوولاوە، تاوەکو جەنگی غەزە بگاتە کۆتایی، کە لە تشرینی یەکەمی ساڵی 2023ەوە دەستیپێکردووە”.

وتیشی، “ئیسرائیل بە هێزی سەربازیی ئەوەی توانی ئەنجامیدا، گەشبینیشم بە داهاتووی ناوچەکە”.

هەر لە کاتی پێشکەشکردنی وتارەکەدا ترەمپ روویکردە ئایزاک هێرزۆگ، سەرۆکی ئیسرائیل، داوایکرد بڕیاری لێخۆشبوون بۆ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەربکات و وتی، “بیرۆکەیەکم هەیە، بۆچی بڕیاری لێخۆشبوون بۆ ناتانیاهۆ دەرناکەن؟ ئەو یەکێکە لە مەزنترین سەرۆکەکان لە کاتی جەنگدا”.

لە ئێستاشدا دۆناڵد ترەمپ بەرەو میسر بەڕێکەوتووە، بڕیارە لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر کۆببێتەوە، پاشان لە کۆبوونەوەی لوتکەی ئاشتی لە شەرم شێخ وتارێک پێشکەشبکات.

سەردانەکەی ترەمپ بۆ ئیسرائیل چەند کاتژمێرێک پاش رزگارکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکان هات، کە بووە سات و رووداوێکی مێژوویی لە ناوچەکەدا.

 

 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاپۆرتێکی ئەوروپی: حکومەتی تورکیا داعشی ڕاسپاردووە بۆ ئەنجامدانی تەقینەوە خوێناوییەکەی ئەنقەرە

ڕاپۆرتێکی ئەوروپی حکومەتەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان تۆمەتبار دەکات بە ڕاسپاردنی ڕێکخراوی داعش بۆ جێبەجێکردنی تەقینەوە خۆکوژییەکەی ئەنقەرە لە…
زیاتر ببینە

مردنی دوو ڕۆژنامەنووس خەڵکی ڕۆژهەڵات دەخاتەوە بیری مردنی چالاکوانە ژینگەییەکان

لە ڕوداوێکی هاوشێوەی مردنی چالاکوانانی مەریواندا، لە وەرگەڕانی پاسی کۆمەڵێک ڕۆژنامەنووسدا لە شاری ورمێ، بەشێک لە ڕێکخراوەکانی مافی…
Total
0
Share