ڕیبێری: ئەم یاریزانە لیڤاندۆڤسکی نوێیە

فرانک ڕیبێری، ئەستێرەی دێرینی فەرەنسا و یانەی بایرن میونشن بە بۆچوون و خوێندنەوەی خۆی شوێنگرەوەی ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی لە جیهانی تۆپی پێدا دیاری دەکات.

تاوەکوو ئێستا ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی لەنێو یاریگاکاندا بەردەوامە، بەڵام تەمەنی 33 ساڵە و ناتوانێت تاوەکوو 10 ساڵی دیکە بەردەوام بێت، میدیاکانیش بەردەوام بەدوای شوێنگرەوەیدا دەگەڕێن.

لە چاوپێکەوتنێکدا فرانک ڕیبێری بە “توتۆ سپۆرت”ی ئیتاڵی ڕاگەیاندووە، “بێگومان لە هێز و عەقڵیەتی یاریکردندا دوسان ڤلاهۆڤیچ هاوشێوەی لیڤاندۆڤسکی-یە، وەک پاڵەوانەکانی تر وایە، ڤلاهۆڤیچ کۆڵنەدەرە، لە سەروو هەموو شتێکەوە ڕقی لە دۆڕاندنە، کە دەدۆڕێت لە ڕاهێنانەکاندا خۆی ماندووتر دەکات تا ڕادەی شەکەت بوون، منیش تا ئێستا هەست بە تووڕەیی دەکەم کە دەدۆڕێم، ئەوەش عەقڵیەتی براوەکانە”.

ڕیبێری 39 ساڵ ڕوونکردنەوەی زیاتر دەدات و دەڵێت، “بەڵێ ڤلاهۆڤیچ دەبێتە لیڤاندۆڤسکی نوێ، تاوەکوو بەو شێوەیە بەردەوام بێت، سەرنجی لەسەر باشتربوون بێت بەشێوەی ڕۆژانە، بەو پێگەیە دەگات، جگە لەوە هەموو خەسڵەتەکانی لیڤای تێدایە، تەنها پێویستی بەوەیە لە یانەیەکی گەورەی وەک یوڤانتۆس فێری بەرگەگرتنی فشارەکان ببێت، فێری ئەوە بێت لەگەڵ یانە گەورەکەیدا دەبێت هەمیشە براوە بێت”.

بابەتی پێشتر

ڕاهێنەری بەڕازیل داوای ئامۆژگاری لە ئەنچیلۆتی کردووە

بابەتی دواتر

شەش یاریزان لە مانچستەر یونایتد کۆتاییان هاتووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مباپی دڵی لای مەدریدە

كیلیان مباپی هێرشبەری فەرەنسی هێشتا دڵی لای ڕیاڵ مەدریدە و لە نوێترین لێدوانیدا باس لە پەیوەندییەكانی خۆی و…
Total
0
Share