هەولێر.. شۆفێری تانکەرێکی بەنزین خەویلێدەکەوێت و چوار کرێکاری کردبەژێرەوە

لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە شاری هەولێر شۆفێری تانکەرێکی بەنزین بەهۆی ئەوەی لەکاتی شۆفێریدا خەوی لێدەکەوێت کۆنترۆڵ لەدەستدەدات، بەهۆیەوە چوار کرێکار دەکاتبەژێرەوە.

فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، لە کاتژمێر 9:00ی بەیانیی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی 120 مەتریی هەولێر تانکەرێکی گواستنەوەی بەنزین کە بڕی 36 هەزار لیتر بەنزینی هەڵگرتبوو، شۆفێرەکەی لەکاتی لێخۆڕیندا خەویلێکەوت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی ئەوەی شۆفێرەکە کۆنترۆڵی لەدەستداوە و چووتەسەر شۆستەکە کە ژمارەیەک کرێکار لەوشوێنەدا چاوەڕێی ئۆتۆمبێلی گواستنەوە بوون، تانکەرەکە شێلاونی و بەهۆیەوە یەکێک لە کرێکارەکان گیانیلەدەستداوە و سیانی دیکەیان برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی: 23 هەزار پارچەزەویمان دابەشکردووە و یەک دینارمان بۆ خەرجنەکراوە

سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، 23 هەزار پارچەزەویمان دابەشکردووە و بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان دینارێکی خەرجنەکردووە بۆمان. لەیلا عومەر،…
زیاتر ببینە

مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا: داوای دابەشکردنی دوو مووچە دەکەین

نوێنەری مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا، رایگەیاند، داوادەکەین مووچەکانمان لەگەڵ مامۆستایانی گرێبەستی پەروەردە رێکبکرێتەوە. هیوا سەمەد، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەستی…
Total
0
Share