شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، سەرەڕای پشوو، بەشێکی دیکەی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود قیرتاودەکرێت.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی سەرەڕای پشووی رەسمی، تیمەکانمان لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی هەستان بە کاری قیرتاوکردنی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود نزیک بۆڵینگ.
دەشڵێت، “بەهۆی چۆڵیی شەقامەکەوە کاری قیرتاوکردن و نۆژەنکردنەوەی شەقامەکە زۆر بەخێرایی دەڕەوات و هیچ ئاستنگێک بۆ هاتوچۆ دروست نەبووە، ئەمڕۆ و سبەینێ شەممە کارکردن لە شەقامەکە بەردەوامدەبێت”.


