شاڵاو عەلی عەسكەری: پارتی بەرنامەی تێكدانی هەیە

شاڵاو عەلی عەسكەری كارگێری مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دیدارێكی تایبەتدا لەگەڵ دەنگی ئەمریكا رایگەیاند، پارتی بەرنامەی تێكدانی هەیە و دەیەوێت كوردستان جیابكاتەوە كە ئەمە بۆچوونی خۆمە وەكو شاڵاو، چونكە ئێمە چەند جارێك بە ئامانجی رێككەوتن لەگەڵ پارتی كۆبوونەوەمان ئەنجامداوە، بەڵام حاڵەتێك دروستدەكەن كە ئاراستەی كۆبوونەوەكە دەگۆڕن و بە زمانی كوردی “ریسەكە دەكەنەوە بە خووری”.

راشیگەیاند، پارتی دوو ئاراستەی جیاوازی تێدایە هەندێكیان تەسكبینی بیردەكەنەوە و چەندجارێك كۆبوونەوەمان كردووە كە ئەندامانی بەشداربووی پارتی لە كۆبوونەوەكان هەمان بۆچوونی ئێمەیان هەبووە و هیچ جیاوازییەكمان نەبووە و جاری یەكەم كە كۆبوونەوەكە كرا فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمان دۆخێكیان دروستكرد و جۆرێك ساردی لەنێوان هەردوولا دروستبوو.

وتیشی، “كۆبوونەوەی دواتر بەرپرسی راگەیاندنەكەیان كە كەسێكی بەرپرسیارە بەشێوەیەك قسەی لەسەر یەكێتی كرد كە دواتر كاك بافڵ وەڵامی دایەوە و كۆبوونەوەی دواتریش لە دەباشان بەڕێوەچوو، كەمال كەركوكی بەشێوەیەك قسەی كرد هەر لە كۆبوونەوەكەدا كاك بافڵ بە برادەرانی پارتی راگەیاند رۆژێك ئێمە بەو شێوەیەی ئێوە قسەمان لەسەر هیچ كەسێك نەكردووە ئەم جۆرە قسەكردنە قابیلی قبووڵكردن نییە و منیش لە كۆبوونەوەكەدا هەمان هەڵوێستم هەبوو”.

رۆڵی یەكێتی لە بەغداد

لە دیدارەكەدا شاڵاو عەلی عەسكەری رایگەیاند، یەكێتی بڕیاریدا ئامادەیی هەبێت لە بەغداد و مەكتەبێكی باڵاش لە پایتەخت دەكەینەوە و وتیشی، “پێشتر ئێمە لەگەڵ پارتی رێككەوتنمان كرد كە بە یەك شاند بچینە بەغداد بۆ پێكهێنانی حكومەت و تەنانەت برادەرانی پارتی بە ئێمەیان راگەیاند سەرۆكی شاندەكە با یەكێتی بێت و كاتێك شاندی هاوبەشمان چوونە بەغداد بە سەرۆكایەتیی عیماد ئەحمەد لایەنە عێراقییەكان رایانگەیاند ئێمە رێككەوتنمان لەگەڵ پارتی كردووە و وامانزانیوە یەكێتیش هاتووە رێككەوتن واژووبكات و ئێمەیان تووشی شۆك كرد.

پارتی هەوڵیدا شیعە بكاتە دوو بەش

هەر لە دیدارەكەدا كارگێری مەكتەبی سیاسیی یەكێتی راشیگەیاند، پارتی ویستیان شیعە بكەنە دووبەش كە پێشهاتێكی مەترسیداربوو مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێمی كوردستان و هاوڵاتییانیش هەبوو.

“پارتی دەیەوێت پارێزگاری كەركوك بەس بۆ یەكێتی نەبێت”

شاڵاو عەلی عەسكەری كارگێری مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لەو دیدارەدا راشیگەیاند، هەمووان 31ی ئابمان لەبیرە و پێشتر پارتی چەند جارێك هێزی بێگانەی هێناوەتە سەر هەرێمی كوردستان و ئێستاش كەمال كەركوكی هاتووەتە مێژوو دەشێوێنت، كاتێكیش ریفراندۆم كرا بەشێكی خاكی كوردستانمان لەدەستدا كە تێیدا یەكێتی زەرەرمەندبوو، چونكە كەركوك شوێن نفوزی یەكێتی بوو جگەلەوەش پارتی هەمووكات كار بۆ ئەوە دەكات پارێزگاری كەركوك بەس یەكێتی نەبێت بدرێتە هەر لایەنێكی دیكە گرنگ نییە.

سلێمانی گەمارۆی خراوەتەسەر

راشیگەیاند، پێشتر لە رووی ئابورییەوە گەمارۆ خرابووە سەر سلێمانی، بۆیە كار بۆ ئەوە كرا ئەگەر حكومەتی هەرێم شایستەی دارایی سنوورەكەی خەرجنەكرد ئەوا حكومەتی عێراق راستەوخۆ بەشە بودجەكەی بۆ رەوانە بكرێت و ئەو داواكارییەكەی یەكێتیش لە یاسای بودجەدا جێگیركرا.

بابەتی پێشتر

شاندێكی سەربازیی هۆڵەندیی سەردانی دژەتیرۆر دەكات

بابەتی دواتر

تەقینەوەیەک ویلایەتی پەنسلڤانیای ئەمریکای هەژاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار بەرزبووەوە

جارێكی دیكە بەهای دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و 100 دۆلار بە سەروو 155 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت. لە…
Total
0
Share