سەعدی پیرە: یەکێتی گرەنتی دەوێت

وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند، ” چەند بڕگەیەکی کەم بۆ رێککەوتنی یەکێتی و پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەت ماون، بەڵام یەکێتی گرەنتی دەوێت”.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رایگەیاند، “هیچ نەماوە لە کۆبوونەوەکانماندا باسمان نەکردبێت و لە کۆبوونەوەکەی رۆژی چوارشەممەی هەفتەی رابردووی نێوان یەکێتی و پارتیدا، کۆتایی بە زۆربەی بڕگەکانی رەشنووسی رێککەوتنی پێکهێنانی حکومەت هێنراوە، و چەند بڕگەیەکی کەم بۆ رێککەوتنی هەردوولا بۆ پێکهێنانی حکومەت ماون، بەڵام یەکێتی گرەنتی دەوێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی بەیەکەوە رادەسپێردرێن، هەرکامێک لەو دوو کەسە دەست لەکاربکێشێتەوە حکومەت بە هەڵوەشاوە دادەندرێت”.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆك كۆمار داوادەكات رێوشوێنەكانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە تەواوبكرێت

لە نامەیەكدا بۆ سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، سەرۆك كۆماری عێراق داوادەكات بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بخرێتە بەرنامەی كاری دانیشتنەكانی ئەنجومەنەكەوە. نووسینگەی…
Total
0
Share