خاوەنی نووسینگەیەک لە هەولێر: رەخنەم لە پارکێک گرتووە نانبڕاو کرام ئەگەر رەخنە لە حکومەت بگرم هەر نامبیننەوە

خاوەنی نووسینگەیەکی خانووبەرە لە هەولێر بەهۆی ئەوەی رەخنەی لە پارکێک گرتووە و داوای کردووە کە نۆژەن بکرێتەوە سەرجەم لقەکانی نووسینگەکەی لەلایەن قائیمقامیەتی ئەو شارەوە دادەخرێت.

لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان سەردار ئازاد خاوەنی نووسینگەی خانووبەرەی ئەملاک لە شاری هەولێر وتی، “لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک داوامکردووە کە پارکی پەپولە پشگوێنەخرێت و نۆژەنبکرێتەوە، بەڵام رۆژی دواتر پەیوەندیم پێوەکراوە کە ئەو ڤیدیۆیە بسڕمەوە بۆیە سڕیمەوە بەڵام  لە پەیجەکان هەر مابوو”.

دەڵێت، “بۆ ڕۆژی دواتر لەلایەن کارمەندەکانمەوە پەیوەندیم پێوەکرا کە سەرجەم ئۆفیسەکانی نووسینگەکەم لەلایەن قائیمقامیەتەوە داخراوە و قوفڵی لێدراوە”.

خاوەنی ئەو نووسینگەیە باس لەوە دەکات کە پەیوەندی بە قائیمقامی هەولێرەوە کردووە و پرسیاری هۆکاری داخستنی نوسینگەکەی کردووە، پێیراگەیەندراوە “بەهۆی ئەوەی قسەتکردووە و باسی موڵکی حکومەتت کردووە بۆیە داخراون”.

سەردار ئازاد وتی، “من یان دەبێت کار نەکەم یان ئەگەر کارمکرد دەبێت هیچ قسەیەک نەکەم ئەگەرنا نانبڕاوم دەکەن، من رەخنەم گرتووە لە پارکێک و داوامکردووە نۆژەنبکرێتەوە خۆ رەخنە لە حکومەت بگرم هەر نامبیننەوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارەی کارمەندانی سەر سندووقەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان خەرجدەکرێت

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، وەزیری دارایی رەزامەندی دەربڕیوە بە پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ خەرجکردنی شایستە داراییەکانی کارمەندانی سەر…
زیاتر ببینە

لە چه‌مچه‌ماڵ پیاوێك ده‌ستڕێژی گوللـه‌ی له‌ماڵی خه‌زوری كرد و دراوسێیەكیانی كوشت

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگه‌یاند، به‌هۆی كێشه‌ی خێزانیه‌وه‌ پیاوێك هەڵیكوتاوەتە سه‌ر ماڵی خه‌زوری و ده‌ستڕێژی گوللـه‌یانی لێكردووە، بەهۆیەوە دراوسێیه‌كیان…
Total
0
Share