پەیامێكی بەپەلە لە پارێزگاری كەركوكەوە

پارێزگاری كەركوك رایدەگەیەنێت، لیژنەیەك پێكهێندرا بۆ پێداچوونەوە بە هەموو پۆستەكان لەو ناحیانەی پێكهاتەی جیاواز تێیدا دەژین.

رێبوار تەها، پارێزگاری كەركوك رایگەیاند، بەمەبەستی چارەسەركردنی گرژییەكانی ئەم دواییەی ناحیەی پردێ، لەگەڵ محەمەد حافز سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك و دكتۆر یاوز حەمید جێگری پارێزگاری كەركوك و نەشئەت شاهوێز و ئەحمەد رەمزی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا كۆبوومەوە.

رایگەیاند، لە كۆبوونەوەكەدا لیژنەیەك پێكهێندرا بە سەرۆكایەتیی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگاری كەركوك و ئەندامێتیی نوێنەری پێكهاتەكان لە ئەنجومەنەكە، بۆ پێداچوونەوە بە هەموو پۆستەكان لەو ناحیانەی پێكهاتەی جیاواز تێیدا دەژین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن ژمارەی ئەو حزب و هاوپەیمانێتییانەی ئاشکراکرد کە بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 13 حزب و دوو هاوپەیمانی بەشداریی دەکەن. جومانە غەلای وتەبێژی…
Total
0
Share