سلێمانی.. كەسێك دەستگیركرا “بەنیاز بووە بڕێكی زۆر مادەی هۆشبەر ڕەوانەی دەرەوە بكات”

دەزگای ئاسایشی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، لە شاری سلێمانی كەسێك دەستگیركراوە بەنیازبووە “زیاتر لە شەش كیلۆگرام مادەی هۆشبەر” ڕەوانەی دەرەوەی هەرێم بكات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی كانونی دووەم، دەزگای ئاسایشی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەستی تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە ڕایگەیاندووە، “لەچوارچێوەی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتن و ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی مادە هۆشبەرەكان و پاراستنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، دەزگای ئاسایشی هەرێم/ هۆبەی مادە هۆشبەرەكان توانیان لەناو شاری سلێمانی كەسێك دەستگیر بكەن”.

ئەو دەزگایە ئەوەشی ئاشكراكردووە، “ئەو كەسەی دەستگیركراوە، بڕێك مادەی هۆشبەری لەناو مەنجەڵێكی میسدا حەشاردابوو، دەیویست ڕەوانەی دەرەوەی هەرێمی بكات”.

سەبارەت بە وردەكاریی دەستگیركردنی ئەو كەسە دەزگای ئاسایش ئاماژەی بەوەكردووە، “زانیاریی ورد لەسەر ئەو كەسە كۆكرابووەوە و بە فەرمانی دادوەر توانراوە كەسەكە دەستگیر بكرێت كە 6.290 كیلۆگرام مادەی هۆشبەری لە جۆری تلیاك لە 30 مەنجەڵی مسدا حەشاردابوو”.

ئەوەش خراوەتەڕوو، “بەپێی مادەی 14 لە یاسای مادە هۆشبەرەكان، كەسی دەستگیركراو دانی بە تاوانەكەیدا ناوە”.

بابەتی پێشتر

هێمن هەورامی: ناکۆکی نێوان هەرێم و بەغداد لەسەر مادەی 11ی بودجەیە

بابەتی دواتر

شیکاریی توخێل بۆ چێڵسی، نیعمەتە یان نەهامەتی؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

منداڵێك بە سووتان گیانیلەدەستدا

منداڵەكە ناوی یونس عەگیدە، تەمەنی پێنج ساڵە و خەڵكی قەزای سێمێلە، بەهۆی رووداوی ئاگركەوتنەوەوە گیانیلەدەستداوە. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای…
Total
0
Share