مەزڵوم کۆبانێ: بۆ چارەسەری کێشەی کورد ئامادەی هەموو دیالۆگێکین

مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد و بەدیهێنانی یەکڕیزی هێزەکان، ئامادەی هەموو دیالۆگێکن.

مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ئەمڕۆ پێنجشەممە لە میانەی بەشداریکردنی لە ۆرکشۆپی نێودەوڵەتیی پەیمانی لۆزان رایگەیاند، ” “بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد و بەدیهێنانی یەکڕیزی هێزەکان، ئامادەی هەموو جۆرە دیالۆگ و گفتوگۆیەکین، لە ماوەی رابردووشدا لە رێگەی دەستپێشخەرییەکانمانەوە هەوڵماندا هێز و لایەنە سیاسییەکانی ناوچەکە یەکبخەین، لەسەر نەخشەی سیاسی رێککەوتبوین، بەڵام ئەم دەستپێشخەرییە، وەستاوە، ئێمە ئامادەین لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسییە کوردییەکان دابنیشین، ئەم قۆناغە قۆناغی کاری هاوبەشە، هیوادارین لایەنە کوردستانییەکان لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە باشووری کوردستان یارمەتی هەیە، دەبێت پارێزراو بێت و پاڵپشتی بکرێت، لە باکووری کوردستان هەوڵ و خۆڕاگری زۆر لە بەرامبەر سیاسەتی نکوڵیکردن هەیە هەر وەها لە پارچەکانی دیکەش ئەمانە هەمووی پێویستیان بە پشتگیرییە، دەبێت رێگەیەک بدۆزینەوە بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانمان”.

لە درێژەی وتەکانیدا وتیشی، ” “ئەو سیاسەتەی نکۆڵیکردن کە بە رێکەوتنی لۆزان دەستیپێکرد، هیچ ئەنجامێکی بەدەستنەهێنا و شکستی هێنا، ئەمڕۆ کورد دەرفەتی ئەوەی هەیە راستی دۆسیەکەی خۆی و بوونی خۆی نیشان بدات لەسەر نەخشەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست”.

ئاماژەی بەوەشکرد، کورد بەو قوربانییە گەورەیەی کە داویانە دەستکەوتی گەورەی بەدەستهێناوە، لە هەر چوار پارچەی کوردستان، لە باشور، ڕۆژهەڵات، باکور و ڕۆژئاڤای کوردستان، کورد لە هەوڵی وەرگرتنەوەی مافە زەوتکراوەکانی خۆیدایە.

بابەتی پێشتر

لە سلێمانی کۆگایەکی ئامادەکردنی خواردەمەنی دادەخرێت

بابەتی دواتر

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد: كارەبای فڕۆكەخانە بڕدراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share