هەڵاوسانی ئابوری لە تورکیا بەرزترین ئاستی تۆمارکرد

ڕێژەی هەڵاوسان لە تورکیا گەیشتە بەرزترین ئاستی لە ماوەی 24 ساڵدا و لیرەش بەرامبەر بە دۆلار زیاتر دابەزی.

بەهۆی بەردەوامی دابەزینی بەهای لیرە و بەرزبوونەوەی نرخی وزە و کاڵاکان لەسەر ئاستی جیهان، لە مانگی ڕابردوودا هەڵاوسانی ئابوری لە تورکیا گەیشتە بەرزترین ئاست لە 24 ساڵی ڕابردوودا کە بەڕێژەی 73.5% بووە.

بە پێی ڕاپۆرتی پەیمانگای ئاماری تورکیا TUIK کە ئەمڕۆ هەینی بڵاویكردووەتەوە، نرخی بەکاربەران بە ڕێژەی 2.98% بەرزبووەتەوە، هاوكات بەپێی ڕاپرسییەکی ڕۆیتەرز پێشبینی کردووە 4.8% بەرزببێتەوە.

تێچووی گواستنەوە و خۆراک لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا بە ڕێژەی 108% و 92% بەرزبوونەتەوە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی قووڵبوونەوەی قەیرانی ئابورییە بۆ هاوڵاتییان کە لە هەوڵدابوون بۆ کڕینی کاڵا و پێداویستییە سەرەتاییەکانیان.

بەپێی دوایین ئامار كە بەرزترین ئاستی هەڵاوسانی ئابوریی توركیا بووە لە مانگی 10 ی ساڵی 1998بوو، کە هەڵاوسانی ئابوری ساڵانە 76.6% بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داواكاری گشتیی ئەنقەرە لەسەر كاریكاتێرەكەی ئەردۆغان لێكۆڵینەوەی یاسایی دەستپێكرد

بەهۆی ئەوەی كاریكارتێری لەسەر ئەردۆغان بڵاوكردەوە، سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی ئەنقەرە، دۆسییەی لێکۆڵینەوەی لەسەر گۆڤاری شارلی ئەبدۆ کردەوە. ئەمڕۆ…
Total
0
Share