پارەی کارمەندانی کۆمسیۆن لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان دابەشدەکرێت

ئۆفیسی سلێمانیی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، “کارمەندانی رۆژی هەڵبژاردن لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و راپەڕین دەتوانن پاداشتەکانیان وەربگرن”.

ئۆفیسی سلێمانیی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویکردەوە، “کارمەندانی رۆژی هەڵبژاردن لە سنووری پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین، دەتوانن پاداشتەکانیان لەڕێگەی بانکەکانەوە وەربگرن”.

دەشڵێت، “لەکاتی وەرگرتنی پاداشت، ئەم بەڵگەنامانە لەگەڵ خۆتاندا ببەن، کارتی بایۆمتریی دەنگدان (سەردانی ناوەندی تۆمارکردنەکەت بکە بۆ وەرگرتنەوەی)، کارتی نیشتمانی یاخود ناسنامەی باری شارستانی و لەکاتی بوونی پشووی رەسمی، رۆژ و بەرواری دابەشکردنی پاداشتەکە گۆڕانکاریی بەسەردا دێت و دەکەوێتە رۆژانی دواتر”.

باس لە ئەوەش دەکات، جگە لە خشتەکان دەتوانیت بۆ زانینی بڕی پاداشت و ناوی ئەو بانکەی پارەکەی لێوەردەگریت، کلیک لە یەکێک لەم لینکانەی خوارەوە بکەیت:

لینکی یەکەم

لینکی دووەم

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی بە تۆمەتی “دزیكردن” كەسێكی دەستگیر كرد

پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایكرد، تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركردووە، كه‌ “دوو تاوانی‌ دزیكردنی‌ ئه‌نجامداوە” و پیشەی گواستنه‌وه‌ی‌ كه‌لوپه‌ل بووە به ‌عه‌ره‌بانه‌ لەناو…
Total
0
Share