بافڵ جەلال تاڵەبانی و محەمەد سەمعان ئاغا لە ماڵی مام لە بەغداد کۆبوونەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازی لە محەمەد سەمعان ئاغا، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی کرد.

لە دیدارێکدا کە د. خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق ئامادەبوو، هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی ناوچەکە و عێراق کرا و جەخت لە دوورخستنەوەی وڵات لە ململانێکان کرایەوە.

هەردوولا دووپاتیان لە تەواوکردنی ڕێکارە دەستوورییەکان و پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانیی خزمەتگوزار کردەوە کە ببێتە مایەی خۆشگوزەرانی و ئارامیی زیاتر بۆ هاوڵاتییان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزگای هەڵەبجە: بە ئامانجی دۆزینەوەی تەرمی باوان یوسف تیمێکی غەواسی کرماشان هاتوونەتە سازان

پارێزگای هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، لەسەر ڕاسپاردەی پارێزگاری هەڵەبجە، تیمێکی غەواسی کرماشان هاتوونەتە سازان و پڕۆسەی گەڕان بەدوای تـ.ـەرمی باوان…
Total
0
Share