نرخی نەوت 76 دۆلاری تێپەڕاند

نرخی نەوت لە بەرزبوونەوە بەردەوامە و ئەمڕۆ بەرمیلێک نەوتی برێنت 76 دۆلاری تێپەڕاند.

لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت 19سەنتی دیکە بەرزبووەوە و گەیشتە 76 دۆلار و 64 سەنت.

هەروەها نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا بە 75 دۆلار و 7 سەنت مامەڵەی پێوەکرا بەوەش بەراورد بە رۆژانی رابردوو 23 سەنت لە نرخەکەی بەرزبووەتەوە.

بەرزبوونەوەی بەردەوامی نرخی نەوت لەدوای گرژییەکانی ناوچەکەوەیە کە کاریگەرییەکی بەهێزی لەسەر زۆرینەی بوارەکان هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بارەگای خـ.ـاتەمولئەنبیا: کەشتییەکان دەبێت پێش تێپەڕبوون لە گەرووی هورمز مۆڵەت لە هێزی دەریایی سوپای ئێـ.ـران وەربگرن

بارەگای خـ.ـاتەمولئەنبیا ڕایگەیاند، کەشتییەکان دەبێت پێش تێپەڕبوون لە گەرووی هورمز مۆڵەت لە هێزی دەریایی سوپای ئێـ.ـران وەربگرن. بارەگای…
Total
0
Share