هاوڕێ تۆفیق: یەکەمین دانیشتنی دادگای باڵای فیدراڵی تایبەت دەبێت بە مووچەی هەرێم

بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەكان و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان لە سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق رایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو دانیشتنەکانی دادگای باڵای فیدراڵی دەستپێدەکەنەوە و دەبێت یەکەم دانیشتنیان تایبەت بێت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

هاوڕێ تۆفیق بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەكان و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان لە سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق رایگەیاند، لەدوای کۆتاییهاتنی کێشەکانیان هەفتەی داهاتوو دادگای باڵای فیدراڵی دانیشتنەکانی دەستپێدەکاتەوە، لەبەرئەوەی پێش دەستلەکارکێشانەوەی ئەندامەکانی بڕیاربوو لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کۆببێتەوە و فەرمانسالاری دەربکات، دەبێت یەکەم دانیشتنیان بۆ ئەو پرسە تەرخانبکەن.

وتیشی، هەموو بۆچوونەکان بەو ئاراستەیەن کە دادگا فەرمانسالارییەک لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەربکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی ژمارەیەك بڕیاری لە بەرژەوەندیی خوێندكاران و دەرچووان و پێشخستنی زانكۆكان دەركرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، ژمارەیەك بڕیاری دەركرد لەپێناو باشترکردنی ئاستی زانستیی زانکۆکان و ڕەخساندنی زەمینەی لەبار بۆ پێشخستنی خوێندن…
Total
0
Share