دەزگای دادی ئێران: لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆسەر زیندانی ئەوین 71 کەس گیانیان لەدەستدا

ئەسغەر جەهانگیر، وتەبێژی دەزگای دادی ئێران رایدەگەیەنێت، لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆسەر زیندانی ئەوین لە تاران، 71 کەس گیانیان لەدەستدا.

ئەسغەر جەهانگیر بە میدیا ناوخۆییەکانی ئێرانی راگەیاند، لە هێرشەکەی سەر زیندانی ئەوین، 71 کەس کوژراون، کە بریتین لە (ستافی کارگێڕیی زیندانەکە، چەند کەسێک کە لە خزمەتی سەربازیدا بوون، زیندانییەکان، ئەندامانی خێزانی زیندانییەکان، چەند کەسێکی دانیشتووی دەوروبەری زیندانەکە).

وتیشی، جگە لەو ژمارەیەی کوژراون، دەیان کەسی دیکەش برینداربوون و لەئێستادا، لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن.

هەفتەی رابردوو، ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانیی کردە سەر زیندانی ئەوین لە باکوری رۆژئاوای تاران، کە جگە لەوەی بەشێکی زیندانەکە زیانێکی بەرچاوی پێگەیشت، ژمارەیەکی زۆر قوربانیی لێکەوتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ باكوورى سوریا قوربانى لێكه‌وته‌وه‌

ته‌قینه‌وه‌ى ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراو له‌ باكوورى سوریا قوربانى لێكه‌وته‌وه‌. تۆڕى سكاى نیوز بڵاویكردوه‌، ئۆتۆمبێله‌كه‌ له‌ ناوه‌ڕاستى شارى منبج له‌…
زیاتر ببینە

پزیشکیان: دوژمن لە شـ.ـەڕی سەربازییدا سەرکەوتوو نەبوو ئێستا دەیەوێت بیگوازێتەوە بۆ ئابوری

سەرۆککۆماری ئێـ.ـران ڕایگەیاند،  دوژمن لە شـ.ـەڕی سەربازییدا سەرکەوتوو نەبوو ئێستا دەیەوێت بیگوازێتەوە بۆ ئابوری. مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێـ.ـران…
زیاتر ببینە

سندوقی دراو هۆشداری لە “مەترسییەكی گەورە” لەسەر گەشە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدات

ناسەقامگیری و كارەساتە پەیوەندیدارەكان بە ئاووهەوا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوەڕاستی ئاسیا خێراترە لەهەر ناوچەیەكی دیكە جیهان، ئەمەش…
Total
0
Share