کۆشکی سپی: ترەمپ سەردانی سعودییە و قەتەر و ئیمارات دەکات

وادەی سەردانکردنی دۆناڵد ترەمپ بۆ وڵاتەکانی سعودییە و ئیمارات و قەتەر دیاریکرا.

کارۆلین لیڤێت، وتەبێژی کۆشکی سپی ئەمریکا، وادەی سەردانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای بۆ رۆژهەلاتی ناوەراست راگەیاند و ئاماژەی بەوەدا، لەمانگی ئایاردا سەردانەکەی سەرۆکی ئەمریکا دەستپێدەکات و هەریەکە لە وڵاتانی سعودییە، قەتەر و ئیمارات دەگرێتەوە.

دەشڵێت، “بڕیارە لە سەردانەکەیدا ترەمپ دەربارەی ژمارەیەک پرسی ئابوری، سیاسی و بازرگانی لەگەڵ محەمەد بن زاید سەرۆکی ئیمارات، محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودییە و تەمیم بن حەمەد، میری قەتەر کۆببێتەوە”.

ئاماژەی بەوەشدا، سەردانەکەی ترەمپ لەرۆژی 13ی ئایارەوە دەستپێدەکات و ماوەی چوار رۆژ دەخایەنێت و بڕیارە رۆژی 16ی ئایار کۆتایی بە سەردانەکەی بهێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بنیامین ناتانیاهۆ: ئەگەر ئـ.ـێران هێرشبکاتەوە وەڵاممان بۆیان کـ.ـوشندە دەبێت

بنیامین ناتانیاهۆ ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر ئـ.ـێران هێرشبکاتەوە وەڵاممان بۆیان کـ.ـوشندە دەبێت. بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،…
زیاتر ببینە

کۆمپانیای هێڵی ئاسنی ئێـ.ـران: هاتوچۆی شەمەندەفەر لە تارانەوە بۆ مەشهەد ڕاگیرا

کۆمپانیای هێڵی ئاسنی ئـ.ـێران، ڕایگەیاند، هاتوچۆی شەمەندەفەر لە تارانەوە بۆ مەشهەد ڕاگیرا. کۆمپانیای هێڵی ئاسنی ئـ.ـێران، ڕایگەیاند، هاتوچۆی…
Total
0
Share