کەشناسیی هەرێم: لە سەنتەری شاری سلێمانی بەفر دەبارێت

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینی دەکات بەرەبەیانی سبەی بەفربارین لە سەنتەری شاری سلێمانی دەستپێبکات.

لە نوسراوێکدا کەشناسی ڕایگەیاندووە، “به‌ گوێره‌ى نه‌خشه‌كانى ئێستاى كه‌شوهه‌وا پێشبينى ده‌كرێت ئه‌مشه‌و ئاسمانى هه‌رێم هه‌ورى ته‌واوبێت، له‌گه‌ڵ بارينى نمه‌ بارانى بچڕ بچڕ له‌ سه‌نته‌رى شاره‌كان و‌ له‌ ناوچه‌ شاخاويه‌كان به‌فربارين به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌گه‌ريش هه‌يه‌ له‌ دواى نيوه‌شه‌و به‌فر له‌ سه‌نته‌رى شارى سلێمانى ببارێت”.

کەشناسی هەرێم پێشبینی بۆ کەشوهەوای سبەینێ ڕاگەیاندووە و ئاشکرایکردووە، “سبه‌ى ڕۆژی هه‌ينى ئاسمانى هه‌رێم هه‌ور و نيمچه‌ هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارينى نمه‌ بارانى بچڕ بچڕ و ئاسمانى ناوچه‌كانىتر هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارانبارين (نمه‌ باران بۆ بارانى مام ناوه‌ند) هه‌روه‌ها به‌فربارين له‌ ناوچه‌ شاخاويه‌كان به‌رده‌وامى ده‌بێت تا نيوه‌شه‌و، ڕۆژی هه‌ينى و پله‌كانى گه‌رما (3-5) نزم ده‌بنه‌وه‌ و ته‌م له‌هه‌ندێ ناوچه‌ دروست ده‌بێت”.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی لەسەر سەرکەوتنەکەی حەسەکە پەیامێک ئاڕاستەی هەسەدە دەکات

بابەتی دواتر

وێنە.. یەکەمین نمایشی جلوبەرگی مۆدێرن لە سعودییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بریکاری وەزارەتی تەندروستی: دۆخی دەرمان بەمشێوەیە بەردەوام بێت گرفتەکە قوڵتر دەبێتەوە

دکتۆر ڕەهێڵ فەرەیدوون بریکاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کەمی دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکانەوە لە سلێمانی ڕایگەیاند، ئەگەر…
Total
0
Share