وەك ئەوەی لە ئەكاونتە رەسمییەكەیەوە بڵاوكراوەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ مامۆستا عەلی رەئوف، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە هەولێر لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركرا.
دەستگیركردنەكە بەر لەو خۆپیشاندانە دێت كە بڕیاربوو ئەمڕۆ مامۆستایانی گرێبەست لە هەولێر و دهۆك ئەنجامیبدەن و، لە هەفتەی رابردووەوە لەلایەن نوێنەری مامۆستایانەوە بانگەشە و ئامادەكاری بۆ كرابوو.
وەك ئەوەی پێشتر مامۆستا عەلی رەئوف بڵاویكردەوە، بڕیاربوو كاتژمێر 10ی بەیانیی ئەمڕۆ خۆپیشاندانەكە تایبەت بە داواكردنی مووچە و مافەكانی مووچەخۆران لە هەولێر لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران و لە دهۆك لە بەردەم پەروەردەی گشتیی شارەكە بەڕێوەبچێت.