ئەردۆغان و ڕۆحانی جەختیان لەسەر هەماهەنگیی نێوانیان كردەوە

لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا سەرۆكی هەردوو وڵاتی ئێران و توركیا، باسیان لە هەماهەنگیی نێوانیان كرد، سزاكانی ئەمریكا لەسەر ئێران تاووتوێ كران.

ئاژانسەكانی هەواڵ ئاماژەیان بەوە كردووە، ئەمڕۆ یەكشەممە 21ی شوبات، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا پەیوەندییەكی لەگەڵ هاوتا ئێرانییەكەی ئەنجامداوە.

حەسەن ڕۆحانی، سەرۆككۆماری ئێران جەختی لە “هەماهەنگیی نێوان تاران و ئەنقەرە كردووەتەوە لە ڕوبەڕوبوونەوەی هەڕەشە هاوبەشەكانی سەریان، لەگەڵ چارەسەری كێشەكان”.

ڕۆحانی ئاماژەی بەوەشكردووە، “ڕوبەڕوبوونەوەی ڕێوشوێنە تاكلایەن و نایاساییەكانی ئەمریكا، بە هەماهەنگی ئەو وڵاتانە دەبێت كە پریشكی سزاكانیان پێگەیشتووە”.

سەرۆككۆماری ئێران ڕاشیگەیاندووە، “هەڵوەشاندنەوەی سزاكانی سەر ئەمریكا داواكارییەكی یاسایی و لۆژیكییە”.

سەبارەت بە دۆسییەی سوریا، ڕۆحانی وتویەتی، وڵاتەكەی پاڵپشتی لە گفتوگۆكان دەكات بۆ چارەسەری كێشەكان بەشێوەیەكی ئاشتییانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی چین: دەستبەجێ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان ڕابگرن

وەزارەتی دەرەوەی چین، داوای راگرتنی دەستبەجێی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات. وەزارەتی دەرەوەی چین، رایگەیاند، پاراستنی ئاسایش…
زیاتر ببینە

وێنەیەك ڕۆژنامەیەك دادەخات.. دەستی خامنەیی لەسەر ژمارەكانی هەژاری لە ئێران

دەسەڵاتدارانی ئێران ڕۆژنامەی (كلید)ی ڕۆژانەیان داخست پاش بڵاوكردنەوەی وێنەیەكی دەستی عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلاميی ئێران لەچێوەی…
Total
0
Share