چەند بەرپرسێكی باڵای ئیسڕائیل رایانگەیاندووە، وڵاتەكەیان شوێنی ئەو یۆرانیۆمە پیتێندراوەی ئێران دەزانێت كە تـ.ـاران لە جیهانی دابڕاندوون.
ماڵپەڕی ئەكسیسۆس-ی ئەمریكی لەسەر زاری چەند بەپرسێكی ئیسڕائیل -ەوە بڵاویكردووەتەوە، تاران بەشێك لە یۆرانیۆمە پیتێندراوەكانی لە هەردوو بنكەی ئەتۆمی ئەسفەهان و فۆردۆ شاردووتەوە و بەتەواوەتی لە جیهانی دابڕاندوون.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكاش بە تەواوەتی وێرانبوون و نەگواستنەوەی هیچ یۆرانیۆمێكی لە هەردوو بنكەی ئەتۆمی ئەسفەهان و فۆردۆ-ی راگەیاند و بە تووندیش هێرشیكردە سەر بەشێك لە دەزگاكانی راگەیاندنی وڵاتەكەی بەهۆی ئەوەی هێرشەكانی ئەمریكایان بەكەم تەماشاكردووە و لە چەند كەناڵێكەوە وا بڵاوكرایەوە كە ئەمریكا نەیتوانیوە ئامانجی وێرانكردنی پڕۆسەی پیتاندنی یۆرانیۆم لە تـ.ـاران بە یەكجاریی كۆتایی پێبهێنێت.