پزیشکیان: پشتیوانی لە ناوچەیەکی بێ چەکی ئەتۆم دەکەین

سەرۆک کۆماری ئێران ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەرەوپێشبردنی ئاشتی لە ناوچەکەدا دووپاتکردەوە و رایگەیاند، پشتیوانی لە ناوچەیەکی بێ چەکی ئەتۆم دەکەین.

مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئێمە پشتیوانی لە ناوچەیەکی بێ چەکی ئەتۆم و دوور لە چەکی کۆمەڵکوژ دەکەین، بەمەرجێک کە ئەمە ئیسرائیلیش بگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئامادەین هاوکاربین بۆ باشترکردنی دۆخی ئەمنی و بەرەوپێشبردنی ئاشتی لە ناوچەکەدا”.

بە وتەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، هەفتەی داهاتوو دانوستانەکانیان لەگەڵ ئێران دەستپێدەکات و دەڵێت، “داوا لە ئێران دەکەین دەستبەرداری بەرنامە ئەتۆمییەکەی بێت و رەنگە رێککەوتنێکیان لەگەڵدا واژووبکەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەیامی پیرۆزبایی بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە بڵاوکردەوەو وێڕای پیرۆزبایی، ڕایگەیاند، “ئەرکی…
Total
0
Share