بەرنامەیەکی دیکەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران ئاشکراکرا

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و جگە لە پرسی دواکەوتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم پرسی خانەنشینی و دەستەبەری كۆمەڵایەتیی كرێكاران لە هەرێمی كوردستان تاووتوێدەکرێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی هەرێم بڵاویکردەوە، لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران بارودۆخی دارایی ئێستای هەرێم و مووچەی مووچەخۆران كە بۆ ماوەی دوو مانگە بە بڕیارێكی نادەستووریی وەزارەتی دارایی فیدراڵ، خەرجكردنی شایستە داراییەكانی هەرێم راگیراوە و دواهەوڵەكانی چارەسەری ئەم بابەتە تاووتوێ دەكرێت.

ئاشکراشیکرد، لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا راپۆرتی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كار و دەستەبەری كۆمەڵایەتی، سەبارەت بە خانەنشینی و دەستەبەری كۆمەڵایەتیی كرێكاران لە هەرێمی كوردستان و پێشكەشكردنی ئامار و زانیاریی بەرەوپێشچوونەكان لەمبارەیەوە گفتوگۆ دەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بریکاری وەزارەتی دادی هەرێمی کوردستان: سەردەمێکی عەجایەبە مردن بۆ جەلاد و میوانداری بۆ قوربانییان

بریکاری وەزارەتی دادی هەرێمی کوردستان بە ڕەخنەوە نووسیویەتی، “سەردەمێکی عەجایەبە؛ مردن بۆ جەلاد، میوانداری بۆ قوربانییان”. شیلان عارف،…
Total
0
Share