لقی هەولێری ئۆفیسی هەڵبژاردنەکانی عێراق هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

لقی هەولێری ئۆفیسی هەڵبژاردنەکانی عێراق هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت، دەتوانن کارتی بایۆمەترییەکانتان وەربگرنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، لقی هەولێری ئۆفیسی هەڵبژاردنەکانی عێراق هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە رایگەیاند، ئەو فەرمانبەرانەی لە رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا بەشدارییان لە پڕۆسەکەدا کردووە دەتوانن سەردانی بنکەکانیان بکەن بۆ وەرگرتنی کارتی بایۆمەتری.

دەشڵێت، ئەو دەنگدەرانەی لە ماوەی رابردوودا کارتی بایۆمەترییان وەرنەگرتووەتەوە یاخود لە ئەوانەی لە رۆژی دەنگداندا پەنجەمۆریان نەیخوێندووەتەوە، لە ئێستادا دەتوانن کارتەکانیان وەریبگرنەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بە مەبەستی دابەشکردنی کارتی بایۆمەتری لە رۆژی یەکشەممە تاوەکو رۆژی پێنجشەممە، لە کاتژمێر هەشتی سەرلەبەیانییەوە تاوەکو کاتژمێر دووی دوانیوەڕۆ، هاوڵاتییان دەتوانن لە بنکەکاندا کارتەکانیان وەربگرنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانیی گەرمیان: لەکاتی رۆیشتن بۆ سەر رووباری سیروان ئەم رێنماییانە جێبەجێبکەن

بەرگریی شارستانیی گەرمیان چەند رێنماییەکی بڵاوکردەوە، و داوادەکات هاوڵاتییان لەکاتی رۆیشتن بۆ سەر رووباری سیروان جێبەجێیان بکەن. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share