شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایدەکات، بارستە هەوایەکی سارد روو لە ناوچەکەمان دەکات و پلەی گەرمی، بەشێوەیەکی “نائاسایی” دادەبەزێت.
ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی بڵاویکردەوە، پێشبینیدەکرێت لە سەرەتای مانگی داهاتوودا، لەنێوان 2ـی 7ـی 2025 بۆ 5ـی 7ـی 2025، بارستە هەوایەکی سارد لە رۆژهەڵاتی رووسیاوە بگاتە ناوچەکانی باکووری ئێران، هەرێمی کوردستان و عێراق.
دەشڵێت، کاریگەرییەکانی لەسەر ناوچەکانی باکووری ئێران دەبێت بە باران و کەشێکی سارد و، لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بە چالاکبوونی بای بەهێز و فێنکی باکووری رۆژهەڵات کاریگەریی دەبێت.
ئەو شارەزایە پێشبینیی نزمبوونەوەیەکی نائاسایی پلەی گەرمی دەکات، بە نزیکەی 8 تا 12 پلە و دەڵێت، “ئەمەش کەشێکی زۆر فێنک لە ناوچەکەدا دروستدەکات کە بۆ مانگی تەمموز تا رادەیەک دەگمەن و نائاسایی دەبێت”.