بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕ ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە 144 هەزار و 50 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 143 هەزار و 900 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

لە ئەمساڵدا بڕیاردراوە كاركردن بە سەكۆی ئەلیكترۆنی رابگیرێت كە بە بڕوای بەشێك لە پسپۆڕانی بواری ئابوری ئەو هەنگاوە كاریگەری لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم: هەفتەی داهاتوو لیستی نوێی راستكراوەی مووچە رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق دەكرێت

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە هەفتەی داهاتوودا لیستی نوێی راستكراوەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و ژمارەی وەزیفییان رەوانەی وەزارەتی…
Total
0
Share