وەزیری بەرگریی ئەمریکا: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێرانمان بەتەواوی لەناوبرد

وەزیری بەرگریی ئەمریکا دووپاتیدەکاتەوە، ئەمریکا بەتەواوی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێرانی لەناوبرد.

پیت هێگسێس، وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “شەوی رابردوو، بە فەرمانی سەرۆک ترەمپ، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا لە نیوەی شەودا هێرشێکی وردی بۆ سەر سێ دامەزراوەی ئەتۆمی لە ئێران (فۆردۆ، ناتانز و ئیسفەهان) ئەنجامدا، بەمەبەستی لەناوبردنیان، یاخود تێکدانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران”.

وتیشی، ئۆپراسیۆنەکە سەرکەوتوو بوو و ئێمە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێرانمان بەتەواوی لەناوبرد، بەبێ ئەوەی سەربازانی ئێران و گەلی ئەو وڵاتە، بکرێنە ئامانج.

بەشێکی دیکەی قسەکانی وەزیری بەرگریی ئەمریکا:

– زۆرێک لە سەرۆکەکان خەونیان بە کۆتاییهێنان بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بینیوە، بەڵام کەسیان نەیانتوانی تا سەرۆک ترەمپ ئەوەی کرد.

– سەرۆکەکانی تریش دەیانتوانی هەمان شت بکەن، بەڵام خۆیان ئەوەیان هەڵبژارد کە نەیکەن.

– ئۆباما رێککەوتنی ئەتۆمیی هەڵبژارد کە ئێران گوێڕایەڵی بوو، تا ئەو کاتەی ترەمپ رێککەوتنەکەی هەڵوەشاندەوە.

– ئەو ئۆپراسیۆنەی سەرۆک ترەمپ پلانی بۆ دانابوو، بوێرانە بوو و نیشانی جیهانی دا کە رێگرییەکانی ئەمریکا گەڕاوەتەوە.

– دۆناڵد ترەمپ زیاتر لە 10 ساڵە بە روونی دەڵێت کە ئێران نابێت چەکی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت و ئەمشەو، ئێمە ئەو چەکی ئەتۆمییەمان کردە کۆنکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هێرشی ئیسرائیل فڕۆکەخانەی دیمەشقی داخست و دوو سەرباز کوژراون

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دیمەشق بەهۆی بۆردومانی ئاسمانیی ئیسرائیلەوە کارەکانی راگرتووە. سوپای سوریا ڕایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیلی…
زیاتر ببینە

چەند وڵاتێک هەنگاوی نوێ بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان لەگەڵ سوریادا دەگرنەبەر

دوای ئەوەی تورکیا وەک یەکەم وڵات، دوبارە باڵیۆزخانەکەی لە سوریادا کردەوە، هاوکات چەند وڵاتێکی تریش لەنێویاندا عێراق، رایانگەیاندوە…
Total
0
Share