پنتاگۆن: بە درۆن هێرشكرایە سەر بنكەیەكی سەربازیی هاوپەیمانان

وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، بە درۆن هێرشكراوەتە سەر بنكەیەكی سەربازیی هاوپەیمانان لە حەسەكە و لە كاردانەوەی ئەو هێرشەدا بنكەیەكی سەربازیی سوپای پاسدارانمان بۆردومان كردووە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە راگەیەندراوێكدا وردەكاریی هێرشەكەی بۆ سەر بنكەی هاوپەیمانان بڵاوكردووەتەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، كاتژمێر 1:38 خولەكی پاشنیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە، بە درۆن هێرشكراوەتە سەر بنكەیەكی هێزەكانی هاوپەیمانان لە حەسەكە لەلایەن گروپێكی نزیك لە سوپای پاسدارانەوە ئەنجامدراوە و بەهۆیەوە بەڵێندەرێكی ئەمریكی كوژراوە و پێنج سەربازی دیكەش برینداربوون كە سەربازەكان بۆ وەرگرتنی چارەسەر گواستراونەتەوە بۆ بنكەیەكی تەندروستیی هاوپەیمانان لە عێراق.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بە فەرمانی جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا وەڵامی هێرشەكە دراوەتەوە بنكەیەكی سەربازیی سوپای پاسداران بۆردومانكراوە.

بابەتی پێشتر

ئاماری لەدایكبووان لە 23-3-2023 راگەیەندرا

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێك: هەرێم لە فرۆشتنی هەر بەرمیلێك نەوتدا 28 هەزار دیناری دەمێنێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share