دووەم تەرمی رووداوەکەی ئێوارەی دوێنێ لە زێی بچووک دۆزرایەوە

دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ باوکێک و دوو کوڕی لە زێی بچووک خنکان، بەیانی ئەمڕۆ تونرا تەرمی باوکەکە بدۆزرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی کۆیە بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ تەرمی دکتۆر خالید رەشید، ئەو هاوڵاتییە بەرەگەز عەرەبەی ئێوارەی دوێنێ لە زێی بچووک لە گوندی بۆگد خنکا دۆزرایەوە.

لە دوای رووداوەکە راستەوخۆ توانرا تەرمی یەکێک لەو کەسانەی لە رووداوەکەدا خنکا کە لەهەمان کاتدا یەکێک بوو لە کوڕەکانی ناوبراو دۆزرایەوە.

لە ئێستادا گەڕان بەدوای تەرمی سێیەمدا بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەو گەنجەی بە درۆن هێرشكرایە سەر ئۆتۆمبێلەكەی چەند زانیارییەكی نوێی ئاشكراكرد

ئەو شۆفێرەی دوێنێ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین لەلایەن فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانەوە ئۆتۆمبێلەكەی كرایە ئامانج لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا وردەكارییەكەی…
Total
0
Share