پسوڵەی خۆراکی هەڵەبجە: پاش 10 رۆژ جارێکی دیکە خزمەتگوزاریی زیادکردنی منداڵ کاراکرایەوە

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی پسوڵەی خۆراکی هەڵەبجە ئاشکرایدەکات، پاش ئەوەی بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە، بۆ 10 رۆژ وەستا، جارێکی دیکە خزمەتگوزاریی زیادکردنی منداڵ کاراکرایەوە.

مەریوان هادی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی پسوڵەی خۆراکی هەڵەبجە لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “لە مانگی رابردووەوە پڕۆسەی زیادکردنی ناوی منداڵ بۆ فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک زیادکرابوو، بەڵام لە دووی شوبات، بەهۆی دروستبوونی کێشە لە پارەدانی ئەلیکترۆنی، سیستمەکە بۆ ماوەی 10 رۆژ وەستا، ئێستا کێشەکە چارەسەرکراوە و دووبارە خزمەتگوزارییەکە کاراکراوەتەوە.

وتیشی، “پڕۆسەکە تەواو ئەلیکترۆنییە و پێویستناکات هاوڵاتییان سەردانمان بکەن، ئەوەی گرفتە لە ئیستادا، ئەوەیە زۆربەی هاوڵاتییان هەڵگری کارتی بانکی نین، بۆیە کێشەیان هەیە لەوەی چۆن پارەکە بەشێوەی ئەلیکترۆنی بدەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەوزاد شێخ كامیل: ئەمساڵ هیچ بەشەخۆراكێكی هاوڵاتییان نافەوتێت و سەرجەم مانگەكان دەدرێن

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم روونكردنەوە لەبارەی بەشەخۆراكی مانگانەی هاوڵاتییان دەدات و دەشڵێت، “دەستبەدابەشكردنی بەشە خۆراكی مانگی 8 دەكرێت…
Total
0
Share