ئاژانسێکی ئەمریکی ئاشکرایدەکات، بەر 48 کاتژمێر لە دەستپێکردنی هێرشەکانی سەر وێستگەی ئەتۆمی فۆردۆ جوڵەی نائاسایی لە ناوچەکە بینراوە.
ئاژانسی هەواڵی CNN بە پشتبەستن بەو وێنانەی لە مانگە دەستکردەکانەوە دەستیکەوتووە، بەر لە 48 کاتژمێر لە دەستپێکردنی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر وێستگەی ئەتۆمی فۆردۆ، جوڵەی نائاسایی ژمارەیەکی زۆر بارهەڵگر بە ئاڕاستەی وێستگەکە بینراون.
ئاشکراشیکرد، هاوکات ژمارەیەکی زۆر لە ئامێری هەڵکەندن بەرەو دەروازەکانی وێستگەکە بەڕێكراون.
وێستگەی ئەتۆمی فۆردۆ دەکەوێتە ناو شاخێکەوە، بە نزیکەیی 80-90 مەتر لە قوڵایی زەوی بونیادنراوە، پێشتر ئیسرائیل رایگەیاندبوو تێکشکانی وێستگەکە لە توانای ئەواندا نییە و بە ئەمریکا دەکرێت.

