شەش کەس لەسەر کوژرانی پێنج هاونیشتمانییەکەی دهۆک دەستگیرکران

بە تۆمەتی تێوەگلان لە دۆسیەی كوشتنی پێنج هاوڵاتییەكەی دهۆك لە مێردین، هێزە ئەمنییەكانی توركیا تا ئێستا شەش کەسیان دەستگیركردووە كە یەكێكیان ماوەی 10 ساڵ لە دهۆك كاریكردووە.

بەپێی میدیای توركیا، ئەمڕۆ دووشەممە پرۆسەی دادگاییكردنی ئەو تۆمەتبارانە كە یەكێكیان ژنە لە مێردین بەڕێوەچووە و وتەیان لێوەرگیراوە.

ئاشكراشیانكردووە كە بەشێك لە تۆمەتبارەكان رەوانەی پزیشكیی دادوەری كراون بە مەبەستی وەرگرتنی پەنجەمۆرەكانیان.

بەرەبەیانی رۆژی 19ـی ئەم مانگە، لە مێردینی باکووری کوردستان هێرشکرایەسەر پێنج هاوڵاتیی شاری دهۆک کە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی چووبوونە باکووری کوردستان و هەر پێنجیان بە گولـلە كوژران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وێنە.. بەڕێوەچوونی مەراسیمی حەجی ئەمساڵ لەژێر ڕێکارە خۆپارێزییەکانی کۆرۆنا

سەردانیكەرانی “ماڵی خودا” لە مەککە لە هەفتەی ڕابردووەوە ڕێوڕەسمەکانی حەجی ئەمساڵیان بە ڕێکارە خۆپارێزییەکانەوە دەستپێکردووە، لە مەراسیمی ئەمساڵدا…
زیاتر ببینە

توانای چاودێریکردنی ئیسرائیلی هەیە.. مانگێکی دەستکردی ئێرانی بە مووشەکی ڕوسی هەڵدرا

ئێران مانگێکی دەستکردی هەڵدا بۆ خولگەکەی و لەڕێگەی مووشەکێکی ڕوسیاوە کارەکە ئەنجامدراوە، ئەگەر ئەرکەکانی ئەو مانگە دەستکردە سەرکەوتووبێت…
Total
0
Share