وەزیری نەوتی عێراق: داخستنی گەرووی هورمز کێشەمان بۆ دروستناکات

وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، تا ئێستا هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ دەرەوە ئاساییە، تەنانەت ئەگەر گەرووی هورمزیش دابخرێت کێشەیان بۆ دروستنابێت.

حیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، کارکردن لە کێڵگە نەوتییەکان ئاساییە، بەرهەمهێنانی نەوت هیچ کێشەیەکی بۆ دروستنەبووە و کارمەندانی بیانی ناو کێڵگە نەوتییەکان کە بە شێوازی شەفت کاردەکەن بەردەوامن لە کاری خۆیان و عێراقیان جێنەهێشتووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هەناردەکردنی نەوت ئاساییە تا ئێستا، لە حاڵەتی داخستنی گەرووی هورمزیش ئێمە رێگای جێگرەوەمان هەیە کە وەزارەتمان کاری لەسەردەکات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی هەڵگرتنی گەمارۆ لەسەر فڕۆکەخانەی سلێمانی کۆدەبێتەوە

ئەندامێکی لیژنەی پەیوەندییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە دانیشتنەکانی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران پرسی بەردەوامی گەمارۆکان لەسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی…
زیاتر ببینە

شیروان میرزا: پێش سێشەممە هەناردەی نەوت دەستپێبکات مووچە دەنێردرێت

ئەندامێکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەگەر تاوەکو پێش رۆژی سێشەممە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەستپێبکاتەوە، مووچەی مانگی شەش…
Total
0
Share