خامنەیی جێگرەوەی شوێنەکەی دیاریدەکات

عەلی خامنەیی رابەری شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران

رۆژنامەیەکی ئەمریکی ئاشکرایدەکات، عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئێران سێ کاندیدی بۆ شوێنگرتنەوەی پۆستەکەی دیاریکردووە لە ئەگەری کوژرانی خۆیدا.

رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی ئەمڕۆ شەممە بڵاویکردووەتەوە، لەدوای دەستپێکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران عەلی خامنەیی، رابەری باڵای ئێران، لە شوێنێکی پارێزراوی نهێنی دەمێنێتەوە و هەر لەوێ کاروبارەکانی بەڕێدەکات و لەرووی ئەمنییەوە تەواو پارێزراوە، تەنانەت پەیوەندییەکانیشی سنووردار کردووە تا دۆزینەوەی قورستربێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ناوبراو لیستی ناوی کۆمەڵێک فەرماندەی سەربازیی دیاریکردووە، لە ئەگەری کوژرانی زیاتری فەرماندەکانی بیانکاتە شوێنگرەوەیان لە نزیکترین کاتدا.

ئاشکراشیکرد، ناوبراو تەنانەت سێ کەسی وەک کاندید بۆ شوێنگرتنەوەی خۆی لە ئەگەری کوژرانتی دەستنیشانکردووە تا یەکێک لەوان ببێتە رابەری ئێران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میدیاکانی رۆژئاوا: سەرەڕای ئاگربەست زیندانی ئەقتان لە رەققە بۆردومانکرا

میدیاکانی رۆژئاوا بڵاویانکردەوە، سەرەڕای ئاگربەست زیندانی ئەقتان لە رەققە لەلایەن هێزەکانی دیمەشقەوە بۆردومانکرا. میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان ئاماژە بەوەدەکەن،…
Total
0
Share