فەتح داوا لە حەماس دەكات لە غەززە دەستبەرداری دەسەڵات بێت

بزووتنەوەی فەتح بە رەسمی داوای لە بزووتنەوەی حەماس كردووە خۆی لە دەسەڵاتی سیاسیی كەرتی غەززە دووربخاتەوە، ئەوەش بە مەبەستی پارێزگاریكردن لە مانەوەی گەلی فەڵەستین لەو ناوچەیە.

لەو بارەیەوە مونزیر حایك، وتەبێژی فەتح لە كەرتی غەززە، رایگەیاند، “جەنگی ئیسرائیل ئامانجی سەرەكی كۆتاییهێنانە بەبوون و مانەوەی فەڵەستینییەكان لە غەززە، بۆیە پێویستە حەماس هەڵوێستێكی مێژوویی وەربگرێت و لە گۆڕەپانی سیاسی و حكومڕانی دووربكەوێتەوە”.

وتەبێژی فەتح داوای لە حەماس كرد، بڕیاری ئازایانە لەبارەی چارەنووسی ژن و منداڵانی غەززە بدات و میهرەبانی پیشانبدات”، لەگەڵ ئاماژەدان بەوەی كە رۆژانی سەخت و دژوار لە پێشی دانیشتووانی كەرتەكەدایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی کۆشکی سپی: هەموو ئامانجە سەربازییەكانمان لە ئـ.ـێران بەدەستهێنا

وتەبێژی کۆشکی سپی، ڕایگەیاند، هەموو ئامانجە سەربازییەكانمان لە ئـ.ـێران بەدەستهێنا. کارۆلین لێڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی، ڕایگەیاند، ئاگربەست بە…
زیاتر ببینە

وزەی ئەتۆمیی ئێران: بەڵێن دەدەین کارێک نەکەین لەگەڵ بڕیارە نێودەوڵەتییەکان یەکنەگرێتەوە

محەمەد ئیسلامی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران بەڵێندەدات کارێک نەکەن کە لەگەڵ بڕیارە نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمی…
Total
0
Share