ژاپۆنییەك بژێوی ژیانی لە “هیچ نەكردنەوە” دەستدەكەوێت

هاوكێشەكەی هەڵگەڕاندوەتەوە، هیچ ناكات و پارەی دەستدەكەوێت

پیاوێكی ژاپۆنی كە بژێوی ژیانی لەڕێی خۆ بەكرێدان “بەهۆی هیچ نەكردنەوە” بەدەستدەهێنێت، پارەكانی زیاد دەكات پاش ئەوەی ژمارەیەكی زۆری فۆلۆوەری لە ئینتەرنێت دەستكەوت سەرەڕای هەزاران خوازیار.

لە بەرامبەر 10000 یەن واتە 95 دۆلاری ئەمریكی، سەرەڕای تێچووی گەشت و نانخواردن، هەموو كەسێك دەتوانێت شۆجی مۆریمۆتۆ (37 ساڵ) لە تۆكیۆ بەكرێ بگرێت، لەبەرامبەر ئەنجامنەدانی هیچ شتێك جگە لە “خواردن و خواردنەوە و پێشكەشكردنی وەڵامی سادە”.

مۆریمۆتۆ بۆ یەكەمجار خزمەتگوزارییەكەی لە حوزەیرانی 2018 خستەڕوو پاش ئەوەی تویتێكی بڵاوكردەوە و تیایدا دەڵێت، “من خۆم دەخەمەڕوو بۆ بەكرێدان، وەك كەسێك كە هیچ شتێك ناكات. ئەستەمە بۆت بەتەنها بچیتە دوكانەوە؟ یاریزانێكت لە تیمەكەت كەمە؟ پێویستت بە كەسێكە شوێنێكت بۆ بگرێت؟ ناتوانم هیچ بكەم جگە لە شتە ئاسانەكان”.

سەرەڕای ئەوەی سەرەتا خزمەتگوزارییەكانی بێ بەرامبەر پێشكەشكدەكرد، بەڵام دەستیكرد بە وەرگرتنی هەندێك پارە بۆ كەمكردنەوەی خواستەكان لەسەری، ئەو دەڵێت، ڕۆژانە خواستی سێ یان چوار كەس بەدیدەهێنێت و لە یەكەم ڕۆژیشەوە تائێستا خواستی 3000 كەسی پڕكردوەتەوە.

دەشڵێت، “خەڵك خزمەتگوزارییەكانی بۆ هۆكاری جیاواز بەكرێدەگرن، بەهۆی ئەوەی زۆرینەیان هەست بە دڵتەنگی یان تەنیایی دەكەن و بەشێوەیەكی سادە دەیانەوێت كەسێك هەبێت گوێیان لێبگرێت”.

ئەو لەماوەی ڕابردوودا بەكرێگیراوە بۆ (خواردنی نانی ئێوارە، گرتنی وێنە لە ئینستاگرام، یاوەریكردنی كەسێك كە داوای جیابوونەوەی كردووە، وێنەگرتنی پەپولە لە باخدا و، گوێگرتن لەو كارمەندانەی لە بواری چاودێریی تەندروستی كاردەكەن و هەوڵی چڕ لەپێناو كارەكانیاندا دەدەن).

سەرچاوە: ئیندیپێندت

بابەتی پێشتر

سندوقی نەخت پێشبینییەكانی دەربارەی گەشەی ئابوری لە ساڵی 2021دا بەرزدەكاتەوە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ئینتەرمیلان براوەی دێربی-یە و میلانی لە جامی ئیتاڵیا کردە دەرەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share