توێژینەوەیەک: ئەو ژنانەی بە شەوان کاردەکەن مەترسیی تووشبوونیان بە نەخۆشی رەبۆ زیاترە

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە، ئەو ژنانەی بە شەوان کاردەکەن، مەترسیی تووشبوونیان بە نەخۆشی رەبۆ بەراورد بەو ژنانەی بە رۆژ کاردەکەن زیاترە.

 

توێژینەوەکە لەلایەن توێژەرانی ئەمریکاوە ئەنجامدراوە و لە گۆڤاری زانستیی ERJ Open Research ئەنجامەکەی بڵاوکراوەتەوە، کە تێیدا هاتووە، ئەو ژنانەی کاردەکەن لە کاتەکانی شەودا بە شێوەی هەمیشەیی بێت یان ماوە ماوە و بە نۆرە، ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشیی رەبۆ زیاترە بەراورد بەو ژنانەی بە رۆژ کاردەکەن یان هەر کارناکەن.

 

توێژەران دەڵێن، قورسە هۆکاری پەیوەندیی نەخۆشی رەبۆ و کارکردن بە شەواندا بدۆزنەوە، بەڵام ئەوەی روونە، کارکردن بە شەودا کاتژمێری بایلۆجی جەستە تێکدەدات و گۆڕان لە دەردانی هۆڕمۆنەکان روودەدات، دەکرێت هەر ئەمەش هۆکاری تووشبوون بێت بە نەخۆشییەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن ژه‌مه‌ ڤاكسینى فایزه‌ر گه‌یشته‌ عێراق

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عێراق ڕایگه‌یاند، زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن ژه‌مه‌ ڤاكسینى ڤایزه‌ر گه‌یشتووه‌ته‌ به‌غداد و له‌ ڕۆژانى داهاتوودا ده‌ستبه‌دابه‌شكردنى…
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی کارتی ڤاکسین دەکاتە مەرج بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی هاوڵاتییان

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، هەر هاوڵاتییەک سەردانیان دەکات مەرجە کارتی ڤاکسینی پێبێت لە مانگی داهاتووەوە بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت.…
Total
0
Share