پۆلیسی سلێمانی داوایەک لە هاوڵاتییان دەکات

پۆلیسی سلێمانی، لەبارەی تەرمی هاوڵاتییەکەوە ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، هاوڵاتییەک کە رەگەزی نێرە، لەشەقامی گشتیی بەردەم پارێزگای سلێمانی ئۆتۆمبێل لێیداوە و ئێستا تەرمەکەی لە پەیمانگەی پزیشکی دادی سلێمانییە.
دەشڵێت، ناوی سیانی نەزانراوە، هیچ جۆرە بەڵگەنامەیەکی پێنیە، تەمەنی لە نێوان 45 – 50 ساڵیدایە، تیشێرتێکی خەتخەتی شین و سپی لەبەردایە. ژمارەیەک (تاتۆ) بەجەستەوەیەتی کەلێی نوسراوە (دیلان).
پۆلیسی سلێمانی ئەوەش دەڵێت، داوا لەکاسوکاری یان هەرهاوڵاتییەک دەکەین کە دەیناسێت یان زانیاری هەیە لەسەری پەیوەندی بکات بە بنکەی پۆلیسی سەرچنار بەم ژمارە تەلەفۆنە:
0533184377
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستیی هەرێم لەبارەی جۆرە نوێیەكەی كۆرۆناوە هۆشداری دەدات

وەزیری تەندروستیی هەرێم لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسە نوێیەكەی كۆرۆناوە هۆشداری دەدات و دەڵێت، “ژمارەی پڕبوونی قەرەوێڵەکان لە نەخۆشخانەکان زۆر…
Total
0
Share