فەرمانگەی میدیا و زانیاری: زیاتر لە 13 هەزار هاوڵاتیی هەرێم دەگەڕێندرێنەوە

File – Kurdistan Flag

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی هەرێم، رایدەگەیەنێت، زیاتر لە 13 هەزار هاوڵاتیی هەرێم دەگەڕێندرێنەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی هەرێم بڵاویکردەوە، دوای ئەو گرژی و ئاڵۆزییەی ماوەی هەفتەیەکە ناوچەکەی گرتووەتەوە و هێڵە ئاسمانییەکان راوەستان، وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە هەماهەنگی، بۆ چارەسەری کێشەکە لەگەڵ وڵاتانی پەیوەندیدار کەوتنەکار.

دەشڵێت، لەو چوارچێوەیەدا هێڵێکی گەرم و دواتریش فۆڕمێک بۆ پڕکردنەوە راگەیەندرا و بە هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتی تورکیا، ڤیزای سێ رۆژەیان بۆ دابینکرا، بەوەش 13001 هاوڵاتی کێشەکانیان چارەسەر کرا و دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ وڵات، کە بەشێکیان گەڕاونەتەوە و پرۆسەکەش بەردەوامە.

لەبارەی ئاماری ئەو هاوڵاتییانەی لە ئێـ.ـرانەوە گەڕێندراونەتەوە فەرمانگەی میدیا و زانیاری دەڵێت، تاوەکو ئێستا پێنج هەزار کەس لەو وڵاتەوە گەڕاونەتەوە هەرێم.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی لەبارەی بەخاکسپاردنی مردووەکانیانەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

  سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی هاوڵاتییانی شارەکە ئاگاداردەکاتەوە کە گۆڕستانەکانی سلێمانی شوێنی بەخاکسپاردنی مردووی تێدانەماوە. لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتیی شارەوانیی…
Total
0
Share