وەزیری بەرگریی عێراق رایگەیاند، کۆریای باشوور سیستمی نوێی بەرگریی ئاسمانیمان بۆدەنێرێت.
سابت عەباسی، وەزیری بەرگریی عێراق رایگەیاند، “لە چوارچێوەی پابەندبوونە نەگۆڕەکانمان بۆ پەرەپێدانی تواناکانی سوپای عێراق بە ئامانجی پاراستنی سەروەریی نیشتمانی، وەزارەتی بەرگری، دەستیکردووە بە ئامادەکردنی پلانێکی ستراتیجیی تۆکمە لەڕێگەی پەرەپێدان و بەهێزکردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانییەوە”.
وتیشی، “بە پشتبەستن بەو دیدگایە، لە ساڵی رابردووەوە دەستمان بە گرتنەبەری رێوشوێنی کردەیی و راستەوخۆ کردووە، دیارترینیان واژووکردنی رێککەوتنێکی ستراتیجی بوو لەگەڵ کۆمپانیای کۆری LIG Nex1 کە سەر بە وەزارەتی بەرگریی کـ.ـۆریای باشـ.ـوورە و بە یەکێک لە کۆمپانیا پێشەنگەکانی جیهان دادەنرێت لە پیشەسازیی بەرگریدا”.